وەرزش

بایرن میونشن چاوەڕوانی وەڵامی زیدان دەکات


راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە: یانەی بایرن میونشن بڕیاریداوە نیکۆ کۆڤاچ لەئەرکی راھێنەرایەتی دوربخاتەوە و گرێبەستێکیش پێشکەشی زینەدین زیدان دەکەن تا ببێتە جێگرەوەی.

لەبەرنامەی بەناوبانگی " چرینگویتۆ"ی ئیسپانی ئیدواردۆ ئیندای رۆژنامەنوسی بەناوبانگ ئاشکرایکرد: بەھۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە بەرپرسانی بایرن میونشن بڕیاریانداوە کە نیکۆ کۆڤاچ لەئەرکەکەی دوربخەنەوە.

وتیشی: گرێبەستێکیان پێشکەشی زینەدین زیدان کردووە تا ئەرکی راھێنەرایەتی یانەکەیان لەئەستۆ بگرێـت.

بەپێی زانیاریەکانی ئەو بەرنامە ئیسپانیە ئەگەری زۆرە زیدان لەسەرەتای وەرزی داھاتووەوە ببێت بەراھێنەری بایرن میونشن.

یانە باڤاریەکە لەم وەرزەدا ئاستی وەک پێویست نییە و لە بۆندس لیگا تەنھا ٢٠ خاڵی کۆکردۆتەوە و بە جیاوازی ٧ خاڵ لەدوای بروسیا دۆرتمۆندی پێشەنگەوە دێت.




مانگ پێشتر - Nov 13 2018 11:33AM
Print Friendly and PDF
زیاتر