وەرزش

مان یونایتد بە مەرج مۆرینیۆ لەئەرکەکەی دەھێڵێتەوە


راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی بەریتانیا ئاشکرایانکردووە بەرپرسانی یانەی مان یونایتد لەپێناو مانەوەی خۆسیە مۆرینۆی لەئەرکەکەیدا بۆ وەرزی داھاتوو مەرجێکیان خسۆتە بەردەمی ئەگەر نا دووردەخرێتەوە.

رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردۆتەوە: بەرپرسانی شەیتانە سورەکان بڕیاریانداوە بە مەرج مۆرینیۆ لەئەرکەکەی بەردەوام بێت ئەویش سەرخستنی یانەکەیە بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای وەرزی داھاتوو.

بەپێی زانیاریەکانی رۆژنامەکە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مان یونایتد چاوی لەتواناکانی ماوریسۆ پۆچیتینۆی راھێنەری تۆتنھامە و دەیەوێت لەئەگەری دورخستنەوەی سپێشل وەن بیکەنە راھێنەری یانەکەیان.

تا ئێستا لەم وەرزەی پریمەرلیگ مۆرینۆ نەیتوانیوە یانەکەی سەربخات بۆ ٤ پلەکەی پێشەوەی ریزبەندی و ئەگەر نەشتوانێت کورسیەکی چامپیۆنس لیگی ورەزی داھاتوو بەدەست بھێنێت ئەوا لە کۆتایی وەرز دوردەخرێتەوە.



مانگ پێشتر - Nov 13 2018 11:29AM
Print Friendly and PDF
زیاتر