وەرزش

ئەتلەتیکۆمەدرید بۆ یاریەکەی بارسێلۆنا ئەستێرەیەکی لەدەستدا


پێش رووبەڕووبوونەوەیان لەبەرامبەر یانەی بارسێلۆنا لە لالیگا، یانەی ئەتلەتیکۆمەدرید زەبرێکی کوشندەی بەرکەوت ئەویش دورکەوتنەوەی دیگۆ گۆدینی ئۆرۆگواییە کە بەھۆی پێکانەوە یاریگاگان جێدەھێڵێت.

دیگۆ گۆدین لە یاری رابردووی رۆخی بلانکۆس لەبەرامبەر ئەتلەتیک بلباو دوچاری پێکان بوو کە یاریەکە بەئەنجامی ٣ گۆڵ بەرامبەر بە ٢ گۆڵ بەسودی ئەتلەتیکۆ مەدرید کۆتایی ھات.

لە پشکنینە پزیشکیەکانیشدا دەرکەوتووە گۆدین لە ماسولکەکانی رانیدا پێکانی ھەیە و بە پێی زانیاریەکانیش ئەو بەرگریکارە لانی کەم ٣ ھەفتە بۆ مانگێک لە یاریگاکان دوردەکەوێتەوە.

لای خۆشیەوە بەرپرسانی ئەتلەتیکۆ ئاشکرایانکردووە: گۆدین ناتوانێت بەرامبەر بارسێلۆنا لەھەفتەی ١٣ی لالیگا بەشداری بکات.



مانگ پێشتر - Nov 13 2018 11:21AM
Print Friendly and PDF
زیاتر