هەمەڕەنگ

لە میسڕ کۆمەڵێك قالۆنچەی مۆمیاکراو دۆزرانەوە


شوێنەوارناسان لە نوێترین گەڕانیاندا لە گۆڕە دێرینەکانی بنەماڵەی فیرعەونی میسڕدا، کۆمەڵێك جاڵجاڵۆکەی دەگمەنی مۆمیاکراویان دۆزییەوە و بریارە لە چەند هەفتەی داهاتوودا گۆڕی پێنجەم بنەماڵەی فیرعەون.

لە نوێترین کنە و پشکنینی شوێنەوارناسان لەناو گۆڕ و شوێنەوارە دێرینەکانی میسڕدا، کۆمەڵێك قالۆنچەی مۆمیاکرا و لە حەوت گۆڕدا دۆزراونەتەوە کە لە شەش مانگی رابردوودا ئاشکراکرابوون، ئەو گۆڕانەش کەوتوونەتە لێواری هەرەمی فیرعەون ئوسەرکاف، پێنجەم بنەماڵەی لە ناوچەی سەقارەی باشووری قاهیرە.

موستەفا وەزیری، سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی باڵای شوێنەوار رایگەیاند: لە ئەنجامی پشکنینەکاندا دەرگایەکیش دۆزراوەتە کە دەگەڕێتەوە بۆ پێنجەمین بنەماڵەی فیرعەون.

لای خۆشیەوە بەڕیوەبەری ناوچەی سەقارە رایگەیاندووە: ئەوەی درکی پێکراوە ئەو دەرگایە هێشتا بە ساغی ماوەتەوە، ئەمەش بە مانای ئەوە دێت هێستا کەس نەچووەتە ناوی و پێشبینی ئەوەش دەکرێت چەندین پێداویستیی دێرینی تر بدۆزرێتەوە. 

شوینەوارناسانیش پلانیان داناوە لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئەو گۆڕە هەڵبدەنەوە.

بنەماڵەی پێنجەمی فیرعەونەکان لە ساڵانی 2500 بۆ 2350 ی پێش زاین فەرمانڕەوایی میسڕیان کردووە.

ئەو 7 گۆڕە پێشتر ئاشکرانەکراون و شتیکی ئەوتۆیان لەسەر نازانرێت، تەنیا بەش بەش ئیشیان لەسەرکراوە. لە ساڵی 2013 پشکنینکردن تیایندا وەستێنرا هەتا لەمساڵدا دەستکراوەتەوە بە کارکردن تیایاندا.

ناوچەی سەقارە لە زەمانی فیرعەونەکاندا وەك گۆڕستان بەکارهێنراوە، مرۆڤی ئەوکات تەرمی مردووەکانیان مۆمیا دەکرد چونکە زیندوویەتی رۆحیان بە مانەوەی جەستە دەبەستەوە وبڕوایان وابوو، ئەگەر تەرم بمینێتەوە ئەوا لەودنیاش بە زیندوێتی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە، لە گۆڕەکاندا چەندین مۆمیای گیانلەبەری وەك پشیلە و ماسی و تیمساح و مێرووی وەك قالۆنچە دەبینرێت.

ئەو گیاندارانە لەلای میسریە دێرینەکانەوە بە پیرۆز دانراون، بە تایبەتی قالۆنچە، کە هێمابووە بۆ خواوەندی خۆر و بۆ پێشکەشکردنی قوربانیی بە خواوەندەکان گیاندارەکانیان مۆمیادەکرد.





مانگ پێشتر - Nov 12 2018 3:13PM
Print Friendly and PDF
زیاتر