وەرزش

پەیامی پشت ئاهەنگگێڕانەکەی رۆناڵدۆ ئاشکرا بوو


دوای تێپەڕبوونی چەند رۆژێك بەسەر یاریی نێوان یۆڤانتۆس و مانچیستەر یۆنایتس لە خولی یانە پاڵەوانەکان، بەڵام هەتا ئێستا لێکدانەوە بۆ ئاهەنگگێڕانەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکرێت.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە گێمی دووهەمی یاریی خولی چامپیۆنس لیگ گۆڵێکی ناوازەی لە یانەی مانچیستەر یۆنایتدی یانەی دێرینی خۆی تۆمارکرد و دواتر بە پیشاندانی ماسولکەکانی گەدەی ئاهەنگی تۆمارکردنی گۆڵەکەی گێرا. 

سەرەڕای ئەوەی پێشتر کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵ لەو یانانەی پێشتر یاریی بۆ کردبوون، هیچ ئاهەنگێکی ناگێڕا، بەڵام ئەم جارەیان لە یاریگای یۆڤانتۆس لە کاتی هەژاندنی گۆڵی داڤید دیخیای گۆڵپارێزی شەیتانە سوورەکان ئاهەنگی گێرا، ئاهەنگگێرانەکەشی لێکدانەوەی جیاجیای بۆ کرا.

بەپێی چاودێرانی وەرزش، پەیامێکی شاراوە لە ئانهەنگگێڕانەکەی رۆناڵدۆدا هەیە، ئەویش بە پیشاندانی ماسوولکەی Six Pack، دەیەوێت بە هەمووانی رابگەیەنێت، ئەمساڵ بۆ جاری شەشەم لە ژیانی وەرزشیی خۆیدا، خولی یانە پاڵەوانەکان دەباتەوە.

پێشتر کریستیانۆ رۆناڵدۆ جارێك لەگەڵ یانەی مانچیستەر یۆنایتد خولی یانە پاڵەوانەکانی بردووەتەوە، لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدریدیش چوار جار ئەو نازناوەی بردووەتەوە کە سێ نازناوی لەگەڵ یانە ئیسپانیەکەدا لەسەر یەک بردووەتەوە، بەرای زۆربەی یاریزانان و شیکەرەوەی وەرزشی، یانەی یۆڤانتۆس بەهۆی کریستیانۆ رۆناڵدۆوە یانەیەکی کاریگەرە و هەلی بردنەوەی نازناوی چامپیۆنس لیگی زۆرە و دەتوانێت رکابەریی یانە بەهێزەکان بکات.


مانگ پێشتر - Nov 11 2018 9:49AM
Print Friendly and PDF
زیاتر