جیهان

ئەڵمانیا یاسای مافی پەنابەرێتی ھەموار دەکاتەوە


پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیاریدا یاسای پێدانی مافی پەنابەری ھەموار بکاتەوەو دوبارە چاو بە دۆسێکانی پێشکەشکردنی مافی پەنابەری بخشێنێتەوە.

بەپێی ئەو ھەموارکردنەوەیەی کە ھۆریست زیھۆفەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا پێشکەشی کردوە، جەختدەکرێتەوە لەسەر گرتنەبەری رێوشوێنی پەنابەران و پابەندیان دەکات بە پرۆسەی جارێکی تر پشکنینی دۆسێکان ئەو بەڵگەنامانەی پێویستن بۆ سەلماندنی شایستەی پێدانی مافی پەنابەریی.

ھەروەھا ھەموارکردنەکە دەسەڵاتی سزای دارایی دەداتە نویسنگەی فیدرالی کۆچ و کۆچبەران بەو پەنابەرانەی ھاوکاری دەسەڵاتداران ناکەن، بڕیارەکەش ھەموو ئەو پەنابەرانە دەگرێتەوە کە ئەو مافەیان پێدراوە لە رابردووداو لە یاساکەی پێشتریشدا چەسپێنراوە کە دەبێت پەنابەر ھاوکاریان بێت.

لە لێدوانێکیشدا وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاندوە، بڕیارە نوێکە رێگە دەداتە بە نوسینگە فیدرالی تا لێکۆڵینەوە بکاتەوە لەگەڵ پەنابەراندا تا راستی و دروستییەکانی بۆ دەرکەوێت.




5 ڕۆژ پێشتر - Nov 9 2018 11:23PM
Print Friendly and PDF
زیاتر