جیهان

وەزیری رێگاوبانی کوەیت داوای لێبوردنی کردو دەستیلەکارکێشایەوە


بەھۆی ئەوەی لافاو زیانی مادی بە ھاووڵاتیانی وڵاتەکەی گەیاند، وەزیری رێگاوبانی کوەیت دەستی لەکارکێشایەوە.

دوای ئەوەی شەپۆلێکی بارانبارینی بە خوڕ رووی لە کوەیت کردو لافاو زیانی لە ماڵ و موڵکی ھاووڵاتیان دا، حسام ئەلرومی وەزیری رێگاوبانی کوەیت نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کردو لەبەشێکیدا رایگەیاندوە، ھەموو لێپرسراوێتییەک دەگرێتە ئەستۆی و داوای لێبوردن دەکات و نیگەران لەو زیانە زۆرانەی بەر موڵکی ھاووڵاتیانی کوەیت و ئەومیوانانە کەوتوون کە لە وڵاتەکەیدا ماونەتەوە.

ئەلرومی راشیگەیاندوە، لەکاتی دەستبەکاربوونییەوە پەرۆش بووە بۆ بەجێگەیاندنی ھەوڵەکانی لە بەرەوپێش بردنی کارەکانی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، بۆیە بڕیاریداوە نامەی دەستلەکارکێشانەوە پێشکەش بکات.

بەھۆی ئەو لافاوەی وڵاتی کوەیتی گرتۆتەوە، تا ئێستا جگە لە زیانی ماددی حەوت ھاووڵاتی ئەو وڵاتەش گیانیان لە دەستداوە.



5 ڕۆژ پێشتر - Nov 9 2018 11:10PM
Print Friendly and PDF
زیاتر