جیهان

وەزیرێکی دیکەی حکومەتی بەریتانیا دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە


وەزیری تری کابینەکەی تیریزا مای سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوەو داوای ئەنجامدانی راپرسییەکی نوێ، لەبارەی مانەوە یان کشانەوەی وڵاتەکەی لە یەکێتی ئەوروپا، دەکات.

جۆ جۆنسۆن برای بۆریس جۆنسۆن وەزیری پێشووی دەرەوەی بەریتانیا، رۆژی ھەینی دەست لەکارکێشانەوەی لە کابینەکەی تیرریزا مای سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، راگەیاند.

جۆ جۆنسۆن وەزیری دەوڵەت بوو بۆ کاروباری گواستنەوەو دوابەدوای دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی، بەپێویستی زانی راپرسییەکی تر بۆ مانەوە، یان کشانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، بکرێت.

پاش ئەوەی ئەوەی تیریزا مای سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو داوای ھەڵبژاردنی پێشوەختی لەو وڵاتە کرد، جۆ جۆنسۆن چواردەیەمین وەزیرە لە حکومەتی بەریتانیا، دەست لە پۆستەکەی بکشێنێتەوە.

پێشتریش، "جێرمی ھانت" وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا لە "پاریس" رایگەیاندبوو: پەرلەمانی بەریتانیا رەزامەندی دەرنابڕێت لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمێکی تر سەبارەت بە ئەندامێتی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.



5 ڕۆژ پێشتر - Nov 9 2018 10:35PM
Print Friendly and PDF
زیاتر