کوردستان

دەروازەیەکی سنووریی نێوان تورکیاو ناوچەی عەفرین کرایەوە


بەوتەی لێپرسراوێکی حکومەتی ئەنقەرە، ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە، تورکیا دەروازەیەکی سنووری لەگەڵ سوریا کردۆتەوە.

روھساڕ بەکجان وەزیری بازرگانی تورکیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە، حکومەتی ئەنقەرە، دەروازەیەکی سنووری لەنێوان تورکیاو ناوچەی عەفرین لە سوریا کردۆتەوە.

کردنەوەی دەروازە سنوورییەکەی نێوان تورکیاو سوریا لەکاتێکدایە، کە سوپای تورکیا لە بەھاری رابردوودا، ئۆپراسیۆنی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەی عەفرین لە سوریا ئەنجامدا.

تا ئێستا، لێپرسراوانی حکومەتی دیمەشق، ھیچ لێدوانێکیان لەبارەی کردنەوەی دەروازە سنووریەکەی نێوان تورکیاو عەفرین نەداوە.



5 ڕۆژ پێشتر - Nov 9 2018 6:44PM
Print Friendly and PDF
زیاتر