کوردستان

سەدان ھەڵسوڕاوی گۆڕان گەڕانەوە ناو یەکێتی


نزیکەی چوار ھەزار لە ھەڵسوڕاوان و لایەنگران و دەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆڕان لەناو شاری سلێمانی بڕیاریاندا لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانییدا درێژە بەکاری رێکخراوەیی بدەن و لە داھاتودا دەنگەکانیان بۆ یەکێتی بێت.

ئەمڕۆ ھەینی ٩-١١-٢٠١٨ سەدان ھەڵسوڕاو و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری گەڕانەوەیان بۆ ناو یەکێتی داو چوونە مەزاری "سەرۆک مام جەلال" لە دەباشان و بەڵێنیاندا لە سەر رێبازی چەپکە گوڵەکەی مام بن و خەبات بکەن بۆ سەرخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

لە وتاری گەڕانەوەشدا کە لە لایەن نوێنەری ئەو چوار ھەزار کەسەوە خوێندرایەوە پەیمان بۆ "سەرۆک مام جەلال"دا کە درێژەپێدەری رێبازی سەرۆک مام جەلال دەبن و چیتر ناتوانن شۆڕشی نوێ و روبارێک لە خوێنی شەھیدان لەیاد بکەن بە دڵسۆزی کاربکەن لەناو ریزەکانی یەکێتیدا.




4 ڕۆژ پێشتر - Nov 9 2018 4:35PM
Print Friendly and PDF
زیاتر