کوردستان

یەکێتی کار بۆ دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک دەکات


لەسەر دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک ، یەکێتی و پارتی بۆچوونی جیاوازیان ھەیە و یەکێتی بەپێویستی دەزانێت لەناو کەرکوک کێشەی پارێزگار چارەسەر بکرێت، بەڵام پارتی بەپێویستی دەزانێت کورد بگەڕێتەوە بۆ بەغداد.

رزگار عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی پانۆرامای کوردسات نیوز کە تایبەتکرابوو بە پرسی کەرکوک و ھەڵوێستی لایەنەکان، رایگەیاند:بەپێی ئیستیحقاقی ھەڵبژاردن، پۆستی پارێزگاری کەرکوک پشکی کوردە و پێویستە کورد ئەو پۆستە پڕبکاتەوە.

وتیشی: لەماوەی رابردوودا لەسەر پرسی کەرکوک، یەکێتی و پارتی کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵییان کردووە و ھەردوولا لەسەر دانانی پارێزگارێکی کورد و ئاساییکردنەوەی رەوشی کەرکوک ھاوڕابوون، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان بڕوای وایە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کەرکوک پێویستە کورد بگەڕێتەوە بۆ بەغداد، بەڵام یەکێتی پێیوایە، پێویستە لە کەرکوک و بەغدادەوە کاری پێویستی بۆبکرێت.



4 ڕۆژ پێشتر - Nov 8 2018 10:41PM
Print Friendly and PDF
زیاتر