جیهان

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: ریفراندۆمی تر ئەنجام نادرێت


وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رەتیدەکاتەوە ریفراندۆمێکی تر بۆ جیابوونەوەی وڵاتەکەی لە یەکێتیی ئەورووپا ئەنجام بدرێت. 

جێرمی ھانت، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا  دڵنیایی دەدات، بەر لە چوونە دەرەوەیان یەکێتیی ئەورووپا، رێککەوتن لەگەڵ یەکێتییەکە ئەنجام دەدەن. 

ھانت لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە پاریس رایگەیاند: پەرلەمانی بەریتانیا رەزامەندیی دەرنابڕێت لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمێکی تر سەبارەت بە ئەندامێتیی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا، چونکە ھەنگاوێکی لەو جۆرە نادیموکراتیانەیە و گونجاو نابێت. 

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاماژەی بەوەش کرد، قورسە لە ئێستاوە بتوانن پێشبینیی ئەوە بکەن لە چەند مانگی داھاتوودا چی روودەدات، بەڵام دڵنیایی خۆی خستەڕوو کە بەر لە کشانەوەیان لە یەکێتیی ئەورووپا، دەگەنە رێککەوتنێک کە بۆ ھەردوولا گونجاو بێت. 




مانگ پێشتر - Nov 8 2018 9:28PM
Print Friendly and PDF
زیاتر