کوردستان

441 خوێندکاری ناوچە جێناکۆکەکان لە زانکۆکانی ھەرێم وەرگیراون


وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێم رایگەیاند: 441 خوێندکاری کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان لە زانکۆکانی ھەرێم وەرگیراون.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند: کارئاسانیی تەواویان کردووە بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی ناوچە دابڕێندراوەکان، بەتایبەت ئەو خوێندکارانەی لە خوێندنگا کوردییەکان دەخوێنن، ھەروەھا ڕەزامەندی دراوە لەسەر وەرگرتنی 441 خوێندکاری شاری کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی کوردستان بەھەمان پێوەر و کۆنمرەی وەرگیراوی خوێندکارانی ھەرێم بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019.


لەلایەکی ترەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ھەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم و ناوەند یاداشتنامەی لێکگەیشتنیان سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەردوولا ئیمزاکردووە، لە بوارەکانی ئەکادیمی و زانستی و توێژینەوە و مەشقکردن و  ڕۆشنبیری و پەرەپێدان، دوای ئیمزاکردنی یاداشتەکەش پێویستە ھەردوو وەزارەت لە کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق  میکانیزم بۆ جێبەجێکردنی یاداشتنامەکە دابڕێژن بۆ پابەندبوون و داڕشتنی نەخشەڕێگەی جێبەجێکردنی سەرجەم بڕگەو ماددەکان.



4 ڕۆژ پێشتر - Nov 8 2018 8:34PM
Print Friendly and PDF
زیاتر