کوردستان

دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە


دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی و ھەڵەبجە و پێنجوێن بەردەوامە و دوای تەواوبوونی مەڵبەندەکانی ناو شاری سلێمانی، جارێکی تر دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە. 

محەمەد حەسیب، بەرێوەبەری نەوت و کانزاکان لە سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند: دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی بەردەوامە و لە سەنتەری شار تەنھا مەڵبەندی 9 و 10 ماوە نەوتی بەسەردا دابەشبکرێت و دوای تەواوبوونی ئەو دوو مەڵبەندە، جارێکی دابەشکردنی نەوت لە مەڵبەندی 1ی سلێمانییەوە دەستپێدەکاتەوە. 

وتیشی: دابەشکردنی نەوت لە پارێزگای ھەڵەبجە بەردەوامە، لە قەزای پێنجحوێنیش بڕێکی زۆر نەوت دابەشکراوە، لە ماوەی چەند رۆژی داھاتوودا پێنجوێن تەواو دەبێت و دواتر لە ناوچەی شارباژێڕ دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێتەوە.



مانگ پێشتر - Nov 8 2018 6:49PM
Print Friendly and PDF
زیاتر