جیهان

ترامپ: نامەوێت نرخی نەوت بەرزبێتەوە


ترامپ لەبارەی بەخشینی هەشت وڵات لە سزاکانی سەر ئێران و رێگەدان بە بازرگانیکردنی نەوتی ئەو وڵاتەوە رایگەیاند: ئامانج لەو هەنگاوە دابەزاندنی نرخی نەوتە.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا دوای ئەنجامی هەڵژاردنی نیوەی وەرزی ئەمریکا، روونکردنەوەی لەسەر بریاری بەخشینی هەشت وڵات لە گەمارۆکانی سەر ئێران دا و رایگەیاند: ئەو وڵاتانە داوایان لێکردم وادەیەکیان بدەمێ هەتا لە بازرگانیکردن لەگەڵ ئێران بەردەوام بن، منیش رەزامەندیم دەربڕی چونکە ویستم رێگە لەوە بگرم نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ سەروو 100 دۆلار بەرزببێتەوە.

لە درێژەی وتەکانیشیدا، ترەمپ دووپاتیکردەوە، پێدەچێت بە تێپەڕینی کات گورزی کوشندەتر لە ئێران بدرێت.


5 ڕۆژ پێشتر - Nov 8 2018 4:14PM
Print Friendly and PDF
زیاتر