کوردستان

ئیتر کارگەکانی سلێمانی پابەندی پاراستنی ژینگە دەبن


بە ئامانجی پاراستنی ژینگە و تەندروستیی هاووڵاتیان، کارگەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بە چەند مەرج و رێنماییەك پابەند دەکرێن و قائیمقامیەتی سلێمانیش داوا لە خاوەن کارگەکان دەکات، ئەو گرفتانەی لە کارگەکانیاندا هەیە چارەسەری بکەن.

ماڵپەڕی رەسمیی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 2019/11/8 ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی لەگەڵ خاوەن و نوێنەری کارگەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کۆبوونەتەوە و بە ئامانجی پاراستنی ژینگە و تەندروستیی هاووڵاتیان، گفتوگۆ لەسەر رێوشوێن و رێنماییەکانی تایبەت بە کارکردنی کارگەکان کراوە.

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەو کۆبوونەوەیەدا دووپاتیکردووەتەوە، پێویستە کارگەکان پابەندی مەرج و رێنماییەکان بن و نەبنە هۆکاری پیسکردنی ژینگە.

هەروەها داواشی لە خاوەن کارگەکان کرد، هەر گرفتێك لە کارگەکانیاندا هەیە، پێویستە لە زووترین کاتدا چارەسەری بکەن، چونکە لیژنە تایبەتەکان بەدواداچوونی بۆ دەکەن و هەر کارگەیەك پابەندی رێنماییەکان نەبێت رێوشوێنی یاسایی لەدژی دەگیرێتەبەر.


5 ڕۆژ پێشتر - Nov 8 2018 3:47PM
Print Friendly and PDF
زیاتر