جیهان

لە رووداوێکی تەقەکردندا 13 کەس لە کالیفۆرنیا بوونە قوربانی


رووداوێکی تەقەکردن لە یانەیەکی شەوانەی ھەرێمی ڤینتۆرا لە باشووری ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا 13 کەس کوژران.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کالیفۆرنیا رایگەیاند: شەوی چوارشەممە لە رووداوێکی تەقەکردندا لە یانەیەکی شەوانەی ھەرێمی ڤینتۆرا کوژرانی 13 کەسی لێکەوتەوە کە لەناویاندا ئەفسەرێکی پۆلیس هەیە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تەقەکەرەکە زیاتر لە 30 گولـلەی تەقاندووە و چەند نارنجۆکێکی دوکەڵی ئاڕاستەی ناو یانە شەوانەکە کردووە، دواتر لەکاتی گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس بە شوێنی رووداوەکە تەقەکەرەکەیان بە کوژراوی دۆزیوەتەوە، کە پێشبینی ئەوە دەکرێت دوای ئەنجامدانی تاوانەکە  کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابێت.


5 ڕۆژ پێشتر - Nov 8 2018 3:11PM
Print Friendly and PDF
زیاتر