جیهان

روسیا داوای لێکۆڵینەوە دەکات لەتاوانەکانی داعش لەعێراق


روسیا داوای لێکۆڵینەوە لەو تاوانانە دەکات کە داعش لەچەند ساڵی رابردوودا بەرامبەر دانیشتوانی عێراق ئەنجامی داون.

ماریا زاخارۆفا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئەو راپۆرتە ھاوبەشەی لەلایەن نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ عێراق و کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤەوە بڵاوکرایەوە سەبارەت بەو گۆڕە بە کۆمەڵانەی داعش لەعێراقدا دروستیکردون جێی نیگەرانییە، بۆیە پێویستە لێکۆڵینەوەی گشتگیر و بێلایەنانە لەو تاوانانە بکرێت کە تیرۆریستانی داعش لەماوەی رابردوودا  بەرامبەر عێراقییەکان ئەنجامیان داوە و سەرجەم ئەو کەسانەش کە تێوەگلاون لەو تاوانانەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و بدرێنە دادگا.





5 ڕۆژ پێشتر - Nov 8 2018 1:22PM
Print Friendly and PDF
زیاتر