وەرزش

مۆرینیۆ ھۆکاری ئاھەنگگێڕانەکەی لە کۆتایی یارییەکە ئاشکرا دەکات


جۆزێ مۆرینیۆی راھێنەری یانەی مانچستەر یونایتد ستایشی یاریزانەکانی یانەکەی کردو ھۆکاری ئاھەنگ گێڕانەکەشی بەرامبەر بە ھاندەرانی یۆڤانتۆس ئاشکرا کردو ئاشکرای کرد ماوەی ٩٠ دەقیقە سوکایەتیان پێکردوە.

مۆرینیۆ دوای یارییەکە وتی: یارییەکی زۆر خۆش بوو ئاستی بەرزمان پێشکەش کرد،/ دوای گۆڵەکەی ئەوان پێویستمان بە ٥ دەقیقە بوو بۆ ئەوەی خەبەرمان بێتەوە، تیپەکەم تا کۆتایی جەنگا.

وتیشی: مان سوکایەتیم بە کەس نەکردوە، ئەو ھێمایەی بەدەستم کرد بۆ ئەوەبوو کە دەمویست پێیان بڵێم دەمەوێت بە دەنگی بەرزتر ھانی تیپەکەیان بدەن، دەکرا ئەوە نەکەم، ئەگەر ئارامتر بیرم بکردایەتەوە نەمدەکرد، بەڵام کاتێک سوکایەتی بەخۆت  و خێزانت دەکرێت بە درێژایی ٩٠ دەقیقە ئەمە کاردانەوەت دەبێت.

سەبارەت بە یۆڤانتۆسیش وتی: من رێزی یۆڤی و تواناکانیان دەگرم، شانازی بە یاریزانەکانیشمەوە دەکەم، ھەموو شتێکیان لە نێو یاریگا کرد، پێویست بوو نەترسین و بیر لە وەڵامدانەوە بکەینەوە، تا دوا سانیە جەنگاین و گەیشتین بە ئامانجەکەشمان.

سەبارەت بە داھاتووی تیپەکەشی وتی: ئێمە یارییەکی کۆتاییمان لەبەردەم یۆنگ بۆیز لە یاریگاکەمان لە پێشە، ئەگەر وەکو من پێشبینی دەکەم یۆڤی لە ڤالانسیا بباتەوە ئەو بە بردنەوە لە یۆنگ بۆیز دەگەینە قۆناغی ١٦.



6 ڕۆژ پێشتر - Nov 8 2018 11:43AM
Print Friendly and PDF
زیاتر