کوردستان

بەفربارین دەستیپێکرد


شەپۆلێکی بەفربارینی چڕ حەوت پارێزگای ئێرانی گرتۆتەوەو تیمەکانی فریاگوزاریش سەرقاڵی رزگارکردنی ھاووڵاتیانن.

سەرچاوە تەندروستییەکانی ئێران رایگەیاندوە، شەپۆلی بەفربارینەکە پارێزگاکانی ئازربایجانی خۆرھەڵات،(ئەردەبیل، زنجان و مازندەران) و چەند پارێزگایەکی تری گرتۆتەوەو  تیمەکانی بەھاناوەچون لەچەند شوێنێکی جیاجیاوە دەستیانکردوە بە رزگارکردنی ھاووڵاتیان، ١٠٤ ئۆتۆمبێلی بارھەڵگریشیان لەناو بەفردا دەربازکردوەو خۆیان گەیاندۆتە ناوچە گوند نشینەکان بۆ بەھاناوەچونی ھاوڵاتیان.

سەرچاوەکە راشیگەیاندوە، ٨٠٠ ھاووڵاتی ئێران لەکاتی گەشتکردنیاندا بەفربارینەکە رێگەی لێگرتون.





5 ڕۆژ پێشتر - Nov 8 2018 10:42AM
Print Friendly and PDF
زیاتر