عێراق

ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر پێکھێنانی لیژنە ھەمیشییەکان دەدات


ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا دەنگ لەسەر پێکھێنانی لیژنە ھەمیشییەکانی ئەنجومەنەکە دەکات.

بەپێی خشتەی کاری کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران، گرفتی لەناوچوونی ماسییەکانی روباری فورات و رێگەکانی چارەسەرکردنی گرفتەکە بە ئامادەبوونی وەزیرانی کشتوکاڵ و ژینگە و تەندروستی تاوتوێ دەکرێت، یەکێکی تریش لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دەنگدانە لەسەر پێکھێنانی لیژنە ھەمیشەییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، ھەر لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا دەنگ لەسەر پێکھێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە پرۆسەی ھەڵبژاردن لە پارێزگای بابل دەدرێت.




6 ڕۆژ پێشتر - Nov 8 2018 10:18AM
Print Friendly and PDF
زیاتر