تەکنەلۆژیا

نوێترین مۆبایلی سامسۆنگ شاشەکەی دەچەمێندرێتەوە


کۆمپانیای سامسۆنگ لە نوێترین داھێنراویدا مۆبایلێکی نمایشکرد کە توانای چەماندنەوەی ھەیە بەھۆی بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای (ئینفنیتی فلێکس).

مۆبایلە زیرەکەکەی سامسۆنگ نمایشی کردوە سەرەتا وەک مۆبایلێکی ئاسای و شاشەیەکی دەرەکی دەردەکەوێت بەڵام دەتوانرێت بکرێتەوەو لە ناوەوە بەھۆی شاشەیەکی گەورەتر وەک تابلێت و مۆبایلی زیرەک دەردەکەوێت.

وتەبێژی کۆمپانیای سامسۆنگ لەبەردەم ئامادەبواندا کاتێک مۆبایلەکەی نمایشکرد، رایگەیاند سامسۆنگ لە چەند مانگی داھاتوو پەرەی زیاتر بەو تەکنەلۆژیایە دەدات بە شێوەیەک کە مۆبایلەکانی داھاتوو توانای چەماندنەوەو دەقکردنیان ھەبێت.

شاشەی دەرەوەی مۆبایلەکە درێژیەکەی ٤.٥٨ ئینجە کە گونجاونییە بۆ نمایشی ڤیدیۆی، بەڵآم شاشەی ناوەوە ٧.٣ ئینجە کە بە شێوەیەک پێشکەوتوو نمایشکراوەو وەک تابلێت و مۆبایلە زیرەکەکانیتر گونجاوە.

پرۆگرامی مۆبایلەکە ئەندرۆیدەو گوگڵ رایگەیاندووە کە بە شێوەیەکی تایبەت بەرھەم ھێنراوە کە گونجوبێت لەگەڵ ئەو تەکنەلۆژیای تێیدا بەکارھاتوەو دەچەمێتەوە، راگەیاندنی ئەم مۆبایلەش لەلایەن سامسۆنگەوە دوای ئەوەدێت لە چەندرۆژی رابردوو مۆبایلێک نمایشکرا کە توانای چەمانەوەی ھەبوو.



6 ڕۆژ پێشتر - Nov 8 2018 9:47AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123