کوردستان

رونکردنەوەیەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە


بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە رونکردنەوە دەدات لەبارەی وێنەیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوەو باسو خواسی لەبارەوە دەکرێت، وێنەکە بەردەم بینای ئەو بەڕێوبەرایەتیەیە کە بەهۆی بارانەوە قوڕو چڵپاو دروست بووە.
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆ دەڵێت ئەو شوێنە موڵکی شارەوانییەو ئێستا لەلایەن کۆمپانیایەکەوەکاری تێدا دەکرێت.

دەقی رونکردنەوەکەی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی :



‎لەپێشدا نیگەرانی خۆمان بەھۆی ئەو قوڕو چڵپاوەی گۆڕەپانی تەنیش بەڕێوەبەرایەتیمان کە ھاوڵاتیان تیایدا ئوتومبیلەکانیان ڕادەگرن و لێیەوە دێنە ناو بەڕێوەبەرایەتیمان ڕادەگەیەنین و داوای لێبوردن لە ھەموو ئەو کەسانە دەکەین بەوھۆیەوە ناڕەحەت بوون.
‎بۆ ڕای گشتیشی ڕووندەکەینەوە ئەو گۆڕەپانە موڵکی بەڕێوەبەرایەتیمان نیە بەڵکو زەوی شارەوانیەو لەڕێگەی وەزارەتی ناوخۆوە دراوە بە وەبەرھێنێک دەیکات بە گەراج و چەند یەکەیەکی خزمەتگوزاری بەپێی ئەو دەرخستەیەی ڕەزامەندی لەسەر دراوە. پرۆژەکە مانگێکە کارکردن تیایدا بەردەوامە و تەنھا ئەم بارانە کارەکانی ڕاگرتوە .قسەشمان لەگەڵ بەڵێندەرەکە کردوە پەلە لە تەواو کردنی کارەکانی بکات و دوای وەستانی بارانەکەش چارەسەرێکی کاتی بۆدۆخەکە بکات پێش ئەوەی بارانێکی تر ببارێت لەگەڵ ڕێزماندا.



5 ڕۆژ پێشتر - Nov 8 2018 9:29AM
Print Friendly and PDF
زیاتر