جیهان

ھۆشداری دەدرێت لە بەرزبوونەوەی ژمارەی ئاوارەکان


بەپێی توێژینەوەیەک کە دەستەی چاودێری گشتی تورکیا ئەنجامیداوە، ژمارەی ئاوارەکانی سوریا لە تورکیا ٥ ملیۆن کەس تێدەپەڕێنێت.

بەپێی ئەو داتایانە، سورییەکان لە زۆربەی پارێزگاکانی تورکیا بڵاوبوونەتەوە و، رێژەی ئەو سورییانەی لە کەمپەکانن ٦.٦٩% تێناپەڕێنێت. بە دووریش نازانرێت لە ١٠ ساڵی داھاتوودا، ژمارەی ئاوارەکانی سوریا لە تورکیا ٤ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس تێبپەڕێنێت. 

بەپێی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، تورکیا لە ئێستادا زیاتر لە ٣ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار ئاوارەی سوری وەرگرتووە، کە دەکاتە ٦٣.٤%ی ئاوارەکانی سوریا لە جیھاندا. 

لە ساڵی ٢٠١٧شدا، بەھۆی ئاوارەکانی سوریا، ژمارەی دانیشتووانی تورکیا بە رێژەی ٤.٢% بەرزبۆتەوە و، لە ٨٢ ملیۆن کەس نزیک بۆتەوە. 





5 ڕۆژ پێشتر - Nov 8 2018 9:15AM
Print Friendly and PDF
زیاتر