عێراق

بەھۆی بارانبارینەوە رێژەی سوێریی ئاو لە پارێزگای بەسرە کەمدەبێتەوە


وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بڵاویکردەوە، بارانبارینی ئەم دواییە داھاتی ئاوی لە روبارەکان زیادکردوەو ناوچەی زۆنگاوەکانیشی بوژاندۆتەوە.

حەسەن سەفار جێگری بەڕێوەبەری سەنتەری نیشتمانی لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان رایگەیاندوە، بارانبارینی ئەم دواییە داھاتی ئاوی باشتر کردوەو چاوەڕوان دەکرێت شەپۆلەکانی داھاتوو ئاوی روبارەکانی باشوور و ئەوانەی رێڕەویان بەرەو پارێزگای بەسرەیە باشتر بکات.

راشیگەیاندوە، بارانبارینە بە خوڕەکەی چەند رۆژی رابردوو کاریگەریی ھەبووە لەسەر ھەردوو روباری دیجلەو فورات لە ناوچەکانی خۆھەڵاتی عێراق وداھاتی ئاویشی لە بەنداوەکان زیاتر کردوە، زۆترین داھاتیش لە ھەردوو بەنداوی حەمرین و دەربەندیخان تۆمارکراون دواتریش بەنداوەکانی دوکان و موسڵ و حەیدسە داھاتی ئاویان زیادیکردوە.

پێشتر جومعە زەینی سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە رایگەیاند، رێژەی سوێری ئاوی پارێزگاکەیان بەھۆی زیادبونی داھاتی ئاوەوە دابەزیوە.




6 ڕۆژ پێشتر - Nov 8 2018 8:27AM
Print Friendly and PDF
زیاتر