عێراق

عێراق سنووری سوریا بە کامێرای چاودێریی کۆنتڕۆڵ دەکات


ھێزەکانی عێراق،  سنوورەکانی عێراق و سوریا بە جێگیرکردنی کامێرای پێشکەوتوو کۆنترۆڵ دەکەن.

سەرچاوەیەک لە ھێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق رایگەیاندووە: ھێزەکانیان سنووری نێوان عێراق و سوریایان بە (کامێرای چاودێریی پێشکەوتوو) کۆنترۆڵکردووە کە توانای ھەیە لە دووریی پێنج کیلۆمەتر لەناو قووڵایی خاکی سوریادا تیرۆریستانی داعش ئاشکرا بکات.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندووە: ئێستا ھیچ نیازێک نییە ھێزە تایبەتەکانی عێراق لەناو سنووری سوریا پڕۆسەی سەربازی ئەنجامبدەن، تەنھا فەرمانی بەرپەرچدانەوەی ھێرشە تیرۆریستییەکانیان ھەیە. 

راشیگەیاندووە: ھێزە چەکدارەکانی عێراق لەسەر سنووری عێراق و سوریا بڵاوکراونەتەوە و ناوچە بیابانەکانیان کۆنترۆڵکردووە.



هەفتە پێشتر - Nov 7 2018 11:23PM
Print Friendly and PDF
زیاتر