کوردستان

کەزێ دوای شەهیدبوونی باوکی و ساڵێك دابڕان بە دایکی شادبووەوە


کەزێی تەمەن 10 ساڵان، دوای شەهیدبوونی باوکی لە شەری دژی تیرۆریستانی داعش و ساڵێك دابڕان لە دایکی لە ژیانی پەناهەندەیی، بە دایکی شادبووەوە.

کەزێی تەمەن 10 ساڵان، منداڵێکی شاری کەرکوکە، دوای شەهیدبوونی باوکی لە شەڕی تیرۆریستانی داعش، دایکی بڕیار دەدات خۆی و کچەکەی بۆ دەرەوەی وڵات کۆچ بکەن، دواتر لە وڵاتی یۆنان لێکدادەبڕێن، دوای تێپەڕبوونی ساڵێك، لە فینلاند بەیەک شاددەبنەوە.


چیرۆکی کەزێ

کەزێ لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی 2016دا باوکی کە پێشمەرگە بوو لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش لە کەرکوک شەهید بوو، دواتر دایکی کەزێ بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ژیانێکی دوور لە جەنگ، بڕیاردەدات خۆی و کچەکە بۆ دەرەوەی وڵات گەشت بکەن.

دوای تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر شەهیدبوونی باوکی، کەزێلەکاتی کۆچکردنیان بەشێوەی نایاسایی، لە فڕۆکەخانەیەکی یۆنان لە دایکی دادەبڕێت و لەلایەن پۆلیسی فڕۆکەخانەوە ڕادەگیرێت و ڕەوانەی لانەی منداڵان دەکرێت. 

کەزێ تەنیا ساڵێکە باوکی لەدەستداوە، ئێستاش لە دایکی دوورخراوەتەوە و ڕەوانەی لانەیەک کراوە بەبێ ئەوەی کەسێك بناسێت و هاوزمانی بن. 

دواتر فیدراسیۆنی پەنابەران لە دابڕانی منداڵی شەهیدێك لە ئامێزی دایکی ئاگادار دەکرێتەوە و بە هاوکاریی چەند رێکخراوێك توانرا بە شێوەیەکی رەسمی دوای ساڵێك دابڕان، دەگەیەنرێتە فینلەندا و بە دایکی شاددەبێتەوە. 


5 ڕۆژ پێشتر - Nov 7 2018 11:12PM
Print Friendly and PDF
زیاتر