راپۆرت

بازرگانیکردن بە یاریگایەک ناڕەزایی ھاووڵاتیانی زاخۆی لێدەکەوێتەوە


تەرخانکردنی زەوییەکی بنکەی وەرزش و لاوان بۆ پڕۆژەیەکی بازرگانی ناڕەزایی وەرزشوانانی زاخۆی لێکەوتووەتەوە.

بۆ جاری دووەم وەزرشوانان و بەشێک لە ھاووڵاتیانی زاخۆ گردبوونەوەی ناڕەزاییان لەسەر تەرخانکردنی پارچە زەوییەکی بنکەی وەرزش و لاوان بۆ پڕۆژەیەکی وەرزشی بازرگانی رێکخست، وەرزشوانان دەڵێن: نابێت ئەو پارچە زەوییە بدرێت بەو پڕۆژەیە چونکە ھەر لە ساڵەکانی ٧٠ و تا ئێستاش وەرزشوانان سوودیان لەو پارچە زەویە بینیوە بۆ راھێنەنانەکانیان.


هەفتە پێشتر - Nov 7 2018 10:28PM
Print Friendly and PDF
زیاتر