جیهان

ترامپ: هەڵوێستی بەهێزمان لەسەر کوشتنی خاشقچی دەبێت


سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: هەفتەی داهاتوو هەڵوێستێکی بەهێزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەبارەی کوشتنی جەمال خاشقچی رۆژنامەنووسی سعودی رادەگەیەنن.

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا کە لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی نیوەی وەرزیی بەڕێوەچووبوو، لەلایەن رۆژنامەنووسێکەوە پرسیاری هەڵوێستی ئەمریکا لە ترامپ کرا لەبارەی کوشتنی خاشقچیی رۆژنامەنووسی سعودی، ترامپیش لە وەڵامدا وتی: لەوبارەیەوە لە گەڵ کۆنگرێس و تورکیا و سعودیە کاردەکەن و لە هەفتەی داهاتووشدا هەڵوێستێکی بەهێز لەسەر دۆسیەکە رادەگەیەنن.

مانگی رابردوو، جەمال خاشقچی رۆژنامەنووسی ناسراوی سعودی، پاش ئەوەی چووە ناو کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە ئیستەنبوڵ بۆ ماوەی چەند رۆژێك چارەنووسی نادیار بوو، دواتر تورکیا رایگەیاند: خاشقجی لەلایەن تیمێکی سعودیەوە کوژراوە، لەلایەن خۆشیەوە سعودیە ئەو دەنگۆیانەی رەتدەکردەوە، دوای تێپەڕبوونی دوو هەفتەش سعودیە بە رەسمیی کوژرانی جەماڵ خاشقچی راگەیاند.


5 ڕۆژ پێشتر - Nov 7 2018 10:05PM
Print Friendly and PDF
زیاتر