جیهان

جیفری: سەرەڕای ھێوربونەوەیەکی کەم رەوشی سوریا نائارامە


نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا رایگەیاند: سەرەڕای ھێوربونەوەیەکی کەم، تائێستا رەوشی سوریا نائارامە.

جیمس جیفری نێردەی تایبەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە سوریا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: رەوشی ئێستای سوریا مەترسیدارەو ھەنگاوی بە پەلەیان ناوە بۆ دابینکردنی سەقامگیریی، ھەروەھا کاری جدییش دەکەن بۆ چارەسەرێکی دەرێژخایەن لەو وڵاتە.

جیفری راشیگەیاندوە، لەو تێدەگەن کە ھێزە سەربازییەکانی پێنج وڵاتی ئەمریکاو روسیاو ئێران و تورکیاو ئیسرائیل لەناو خاکی سوریادان و لەنزیک یەکترەوە کاردەکەن، ئەوەش ململانێیەکی مەترسیداری دروستکردوە سەرەڕای ھێوربونەوەیەک کە ئێستا ھاتۆتە ئاراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی بەلای ئەمریکاوە گرنگە پێشخستنی رێگەی چارەسەری سیاسیی کێشەی سوریایە کە لە ساڵی ٢٠١١ـەوە تائێستا لەو وڵاتە بەردەوامە.  



5 ڕۆژ پێشتر - Nov 7 2018 7:57PM
Print Friendly and PDF
زیاتر