کوردستان

فراکسیۆنە کوردستانییەکان بودجەی نوێی عێراقیان تاووتوێ کرد


بەمەبەستی تاووتوێکردنی پرسی بودجەی گشتیی عێراق و پشکی کورد لە بودجەدا، فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغداد کۆبوونەوە.

جوان ئیحسان، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند: بودجەی گشتی2019 لە رەوشێکی ئاڵۆزدا و لە بینی حکومەتی پێشوو حکومەتی ئێستا ھاتووەتە ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ تاوتوێکردنی بودجە بە تایبەت پشکی ھەرێم فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆبوونەوە، جەختی لەوەشکردەوە لە ئێستادا کورد تێبینی ووردی ھەیە لەسەر پڕۆژە یاساکە.

جوان ئیحسان، وتیشی: نوێنەرانی کورد گەیشتنە ئەو دەرئەنجامەی کە دەبێت ھێزە کوردستانییەکان بەوردی مامەڵە لەگەڵ بودجەدا بکەن، ھەروەھا بەھۆی ئەوەی پرسی بودجە سیاسییە، پێویستە لە بەرزترین ئاستی حکومەتی ھەرێم و سەرکردایەتی سیاسی کوردستان، لە پەیوەندی بەردەوامدابن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەکان رێککەوتن لەسەر پشکی کورد بکەن لە بودجەدا.

جوان ئیحسان، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەرپرسانی ھەرێم لە کەموکورتییەکانی بودجەی گشتی ئاگادارکراونەتەوە و چاوەڕوانی ھەنگاوی جدی ھەرێمن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی بودجە.



5 ڕۆژ پێشتر - Nov 7 2018 7:40PM
Print Friendly and PDF
زیاتر