راپۆرت

تا ئێستا گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان دەستیپێنەکردووە


تائێستا بەڕەسمی گفتوگۆ لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەستیپێنەکردووە.

ئەگەرچی خولی نوێی پارلەمانی کوردستان یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا، بەڵام تا ئێستا ھیچ کۆبوونەوەیەکی راستەوخۆ لە نێوان حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان نەکراوە بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم و یەکلاکردنەوەی پۆستەکان.

فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت: سەردانی حزبەکان دەکەن. رێبوار ئیسماعیل، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی سێی ھەولێری یەکێتی باس لەوە دەکات دواکەوتنی کۆبوونەوەکان ھۆکارەکەی پارتی دیموکراتی کوردستانە کە دەبوو پێش یەکەمین کۆبوونەوەی پارلەمان سەردانی لایەنەکانی بکردایە.


هەفتە پێشتر - Nov 7 2018 6:10PM
Print Friendly and PDF
زیاتر