جیهان

یەکشەممە ترامپ و پوتن لە پاریس کۆدەبنەوە


رۆژی یەکشەممە، 11ی تشرینی دووهەم، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا لە کۆشکی ئەلیزێ لە پاریس کۆدەبنەوە.

یوری ئوشاکۆڤ، یاریدەدەری سەرۆکی رووسیا رایگەیاند: رۆژی یەکشەممە ڤلادیمێر پوتن و دۆناڵد ترامپ لە کۆشکی ئەلیزێ لە پاریس بۆ ماوەیەکی کەم کۆدەبنەوە و چەند پرسێكی سنووردار تاووتوێ دەکەن.

بەڵام پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم مانگەدا، ترامپ و پوتین لە پەراوێزی دیداری لووتکەی G-20دا لە ئەرژەنتین بۆ ماوەیەکی زیاتر کۆببنەوە و گفتوگۆیەکی قووڵ ئەنجام بدەن. 


6 ڕۆژ پێشتر - Nov 7 2018 4:54PM
Print Friendly and PDF
زیاتر