جیهان

هەسەدە رێکەوتن لەگەڵ داعش رەتدەکاتەوە


ھێزەکانی سوریای دیموکرات ئەنجامدانی رێککەوتنیان لەگەڵ داعش بۆ ئازادکردنی چەند دیلێکی سوپای ئەمریکا رەتکردەوە.

ئەنجومەنی دێرەزوور لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھیچ جۆرە رێککەوتنێک لەگەڵ تیرۆریستانی داعش بۆ ئاڵۆگۆڕکردنی دیلەکان بەتایبەتی ئازادکردنی چەند دیلێکی سوپای ئەمریکا نەکراوە.

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، لەماوەی دوو مانگی رابردوودا لەشەڕ و پێکدادانێکدا لەنزیک کێڵگە نەوتییەکان لە ریفی دێرەزوور، پێنج سەربازیی سوپای ئەمریکا و ژمارەیەک شەڕڤان کە سەر بە ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزوورن، لەلایەن گروپی تیرۆریستی داعشەوە بەدیل گیراون.




6 ڕۆژ پێشتر - Nov 7 2018 4:16PM
Print Friendly and PDF
زیاتر