عێراق

عێراق رۆژانە ٥ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنیت


عێراق پلانی ھەیە لە ساڵی ٢٠١٩دا بڕی بەرھەمھێنانی نەوت رۆژانە بۆ ٥ ملیۆن بەرمیل زیاد بکات و روسیا و سعودیەش تاوتوێی کەمکردنەوەی بڕی بەرھەمھێنانی نەوت دەکەن.

سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق پێشبینی کردووە تێکڕای ھەناردەی نەوتی عێراق لەم مانگەدا بگاتە ٣ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، پلانیش ھەیە بۆ ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٩دا بڕی بەرھەمھێنان رۆژانە بگاتە ٥ ملیۆن بەرمیل.

لەلایەکی تریشەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکردووە، مۆسکۆ و ریاز دانوستانەکانیان دەستپێکردووە بۆ کەمکردنەوەی بڕی ئەو نەوتەی لە ساڵی ٢٠١٩دا بەرھەمی دەھێنن و رەوانەی بازاڕەکانی جیھانی دەکەن، ئامانجیشیان لەو ھەنگاوە پارێزگاریکردنە لە بەھای نەوت و جێگیرکردنی نرخەکەی لە بازاڕەکانی جیھاندا.



هەفتە پێشتر - Nov 7 2018 3:44PM
Print Friendly and PDF
زیاتر