کوردستان

جینۆساید دەکرێت بە پرۆگرامی خوێندنی زانکۆکان


زانکۆی ھەولێری پزیشکی چوارەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی بەرەو بە زانستی دیاریکردنی گۆڕە بە کۆمەڵەکان و جینۆساید لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەبرد، وەزیری خوێندنی باڵاش لە کۆنفرانسەکەدا رایگەیاند جینۆساید دەکرێتە پرۆگرامی خوێندن.

لەکۆنفرانسەکەدا د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ھەرێم رایگەیاند، بۆ گرنگیدانی زیاتر و ناساندنی ئەو کەیسانە بە نەوەی نوێ و خوێندکارانی زانکۆکان، بڕیاریانداوە لە سەرجەم زانکۆکان و بەشەکان جینۆساید بکرێتە پرۆگرامی خوێندن.

وەزیری خوێندنی باڵا راشیگەیاند، بۆ خوێندنی جینۆساید لە زانکۆکان سودیان لە پرۆگرامی خوێندنی گەلی ئەرمەن وەرگرتووە و ئێستاش لە بەشێک لە زانکۆکان دەخوێندرێت.




6 ڕۆژ پێشتر - Nov 7 2018 3:24PM
Print Friendly and PDF
زیاتر