کوردستان

ئەندامێکیتری خێزانەکەی رانیە گیانی لە دەستدا


‎دوای پێنج رۆژ مانەوەی لە ژێر چاودێری پزیشکیدا، ئەمڕۆ ئەندامێکی تری ئەو خێزانەی لە ھەفتەی رابردوودا بەھۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوە چوار کەسیان گیانیان لەدەسدابوو ئەویش گیانی لەدەست دا.

‎وتەبێژی پۆلیسی راپەرین بە کوردسات نیوزی راگەیاند کە ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵانی ئەندامی ئەو خێزانەی لەھەفتەی رابردوودا چوار کەسیان گیانیان لەدەست دابوو بەھۆی رووداوی ئاگر کەوتنەوە، دوای پێنج رۆژ مانەوەی لەنەخۆشخانە ئەمڕۆ گیانی لەدەست دا.

‎وتەبێژی پۆلیسی راپەرین وتیشی ئەو منداڵەی ئەمڕۆ گیانی لەدەست داوە ئەندامی ئەو خێزانەیە کە لە ٢ی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بەھۆێ رووداوێکی ئاگر کەوتنەوە لەشاری رانیە چوار کەسی تریان گیانیان لەدەست دابوو و ئەو منداڵەش بەھۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەست دا، واتا نەنکێک و دایکێک و دوو منداڵ گیانیان لەدەست دابوو ئەمڕۆش سێیەمین منداڵی ئەو خێزانە گیانی لەدەست داوە.


6 ڕۆژ پێشتر - Nov 7 2018 3:23PM
Print Friendly and PDF
زیاتر