عێراق

عێراق ٧ ھەزار و ٢٠٠ بڕوانامەی ساختە ئاشکرابوون


وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکراکردنی ٧ ھەزار و ٢٠٠ بڕوانامەی ساختەی لەنێو ئەفسەر و کارمەندانی وەزارەتەکەدا راگەیاند. 

نوسینگەی لێکۆڵەری گشتی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرایکردووە، لەچوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوانەی بۆ ئاشکراکردنی گەندەڵیی لە وەزارەتی ناوخۆدا ئەنجام دەدرێت، لەساڵی ٢٠١١ەوە تا ساڵی ٢٠١٨ وردەکاری لە ١٢٧ ھەزار و ٣١٧ بەڵگەنامەی خوێندنی ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتەکەدا کراوە و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیشدا دەرکەوتووە کە ٧ ھەزار و ٢٠٠یان ساختەبوون.

لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە بڕوانامەی ١٠٣ ھەزار و ١٤٠ کارمەند و ئەفسەری تریش دەکرێت، سەرجەم ئەو کەسانەش کە بڕوانامەی ساختەیان بەکارھێناوە، رێکاریی یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.




هەفتە پێشتر - Nov 7 2018 2:03PM
Print Friendly and PDF
زیاتر