عێراق

چەند پارێزگایەک پڕۆژە یاسای بودجە رەتدەکەنەوە


نوێنەرانی پارێزگا رزگارکراوەکانی عێراق، پڕۆژە یاسای ٢٠١٩ی عێراق رەتدەکەنەوە و داوای گەڕاندنەوەشی دەکەن بۆ حکومەت. 

عادل خەمیس مەحلاوی سەرکردە لە ھاوپەیمانی میحوەری وەتەنی رایگەیاندووە، بودجەی ٢٠١٩ بودجەیەکی ستەمکارە بۆ پارێزگا رزگارکراوەکانی عێراق، چونکە لەماوەی رابردوودا ئەو پارێزگایانە زیانی گەورەیان بەرکەوتووە و ئاوەدانکردنەوە و قەرەبوکردنەوەی دانیشتوانەکانیشیان بودجەیەکی زیاتری پێویستە لەوەی لە پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٩دا بۆیان دیاریکراوە، بۆیە پێویستە بودجەی پارێزگا رزگارکراوەکان گونجاو بێت لەگەڵ ریژەی ئەو زیانانەی بەر ئەو پارێزگایانە کەوتووە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، نوێنەرانی پارێزگا رزگارکراوەکان پرۆژە یاسای بودجە رەتدەکەنەوە و داوای گەڕاندنەوەشی دەکەن بۆ حکومەت تاگۆڕانکاری تێدا بکرێت و لێپرسینەوەش لەگەڵ ھەموو ئەو لایەنانەدا دەکەن کە ھەزاران گەنجی ئەو پارێزگایانەیان لە دامەزراندن بێبەشکردووە.




هەفتە پێشتر - Nov 7 2018 11:38AM
Print Friendly and PDF
زیاتر