جیهان

میسر: ئامادەین پارێزگاری لە وڵاتانی کەنداو بکەین


عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی ئامادەیە پارێزگاری لە وڵاتانی کەنداو بکات.

رۆژنامەی یەومولسابع لەزاری عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر بڵاویکردەوە، میسر پەیوەندی پتەو و ستراتیژیی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو ھەیەو ئەگەر ئاسایشی ئەو وڵاتانە بکەوێتە مەترسییەوە، جوڵە بە ھێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی دەکرێت بۆ پاراستنیان لە ھەر ھەڕەشەیەکی دەرەکی.
وتیشی، نەبوونی ئاشتی و ئارامی لە ھەر وڵاتێکی ناوچەکەدا، کاریگەری بۆ میسر و وڵاتانی تریش دەبێت.

لێدوانەکانی عەبدولفەتاح سیسی لەکاتێکدایە، کە مانۆڕێکی سەربازیی بە بەشداری سعودیەو ئیمارات و بەحرەین و ئوردن و کوەیت لە میسر دەستیپێکردووە.




6 ڕۆژ پێشتر - Nov 7 2018 11:34AM
Print Friendly and PDF
زیاتر