جیهان

دانوستانەکانی ئەمریکا لەگەڵ کۆریای باکور دواخرا


"مایک پۆمپیۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دانوستانەکانی لەگەڵ "لێپرسراوانی کۆریای باکور بۆ کاتێکی نادیار دواخست. 

"ھێزەر ناوێرت" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بڕیاربوو ئەو دانوستانە لە نێوان "پۆمپیۆ" و لێپرسراوانی "پیۆنگ یانگ"، لە نێوانیاندا "کیم یونگ شول" یاریدەدەری سەرۆکی کۆریای باکور، رۆژی ٥ شەممە لە "نیویۆرک" ئەنجام بدرێت، بەڵام بۆ کاتێکی تر دواخراوە، بەبێ ئەوەی ھۆکارەکانی دواخستنەکە روون بکاتەوە. 

بڕیار بوو ئەو دانوستانە، دۆسێی داماڵینی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکور و، ئامادەکارییەکان بۆ لوتکەیەکی تری نێوان "دۆناڵد ترامپ" سەرۆکی ئەمریکا و "کیم جونگ ئون" سەرۆکی کۆریای باکور لەخۆ بگرێت، جەختیش کراوەتەوە، دانوستانەکانی نێوان "واشنتۆن و پیۆنگ یانگ" لە ئاستە جیاوازەکان، بەردەوامی ھەیە.




6 ڕۆژ پێشتر - Nov 7 2018 11:32AM
Print Friendly and PDF
زیاتر