جیهان

ناتۆ: ئەرکە سەربازییەکانمان لە ئەفغانستان بەردەوام دەبێت


ئەمینداری گشتی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی دەڵێت، سەرباری پەلامار و ھێرشە تیرۆیستییەکان، ئەرکە سەربازییەکانیان لە ئەفغانستان بەردەوام دەبێت.

یەنس ستۆڵتنبێرگ ئەمینداری گشتی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ"، لەسەردانەکەیدا بۆ کابول رایگەیاند، ناتۆ بەردەوام دەبێت لە مەشقپێکردنی ھێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان و لە داھاتوویەکی نزیکیشدا سوپاو پۆلیسی ئەو وڵاتە توانای کۆنتڕۆڵکردنی رەوشی ئەمنی وڵاتەکەیان دەبێت.

وتیشی، سەرباری بەردەوام بوونی ھێرش و پەلامارە تیرۆریستییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا ھێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان لە توانایاندایە فشار بخەنە سەر بزوتنەوەی تاڵیبان، بەمەبەستی ئەنجامدانی دانوستانی ئاشتی لەنێوان ھەردوولادا.

سەرەڕای ھەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ئەنجامدانی دانوستانی ئاشتی، بەڵام لە ئێستادا بزوتنەوەی تاڵیبان بەراورد بە رابردوو، پانتاییەکی زۆری خاکی ئەو وڵاتەی کۆنتڕۆڵکردووە.




6 ڕۆژ پێشتر - Nov 7 2018 11:29AM
Print Friendly and PDF
زیاتر