جیهان

دیموکراتەکان نوێنەران و کۆمارییەکان کۆنگرێسیان بردەوە


 ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکە لە بەرژەوەندی حزبی دیموکراتەکانە کە زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەدەستھێناوە، کۆمارییەکانیش زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجومەنی سینات لە کۆنگرێسیان بەدەستهێناوە.

بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان دیموکراتەکان ١٨٩ کورسی لە بەرامبە ١٧٦ کورسی کۆماریەکان بەدەستھێناوە لە کۆی ٤٣٥ کورسی ئەنجومەنی نوێنەران. ئەم ئەنجامەش کارەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا قورس دەکات بەوپێیەی زۆرینەی ئەنجومەن دەتوانن بڕیارەکان تێبپەڕێنن و لێپرسینەوە بکەن.

هەر بە پێی ئەو ئەنجامانەی میدیاکانی ئەمریکا بڵآویان کردۆتەوە، پارتی کۆمارییەکان ئەنجومەنی سیناتیان بردۆتەوەو لە کۆی ١٠٠ کورسی ٥١ کورسییان بەدەستھێناوە، لە بەرامبەردا دیموکراتەکان ٤٣ کورسییان بەدەستھێناوە، تا ئێستاش ئەنجامی هەشت کورسی یەکلای نەکراوەتەوە.



6 ڕۆژ پێشتر - Nov 7 2018 9:04AM
Print Friendly and PDF
زیاتر