کوردستان

مووچەی کەسوکاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی ھەرێم ھاوتای بەغداد دەکرێت


بە مەبەستی ھاوتاکردنی مووچەی کەسوکاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی وەفدێکی وەزارەتی کاروباری شەھیدان لە بەغدادە.

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمیش داوا لە نوێنەرانی کورد دەکات، کاربکەن بۆ دانانی بودجە بۆ مووچە و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەھیدان و زیندانیە سیاسییەکان.

"ئامانج رەحیم"سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم رایگەیاندوە، ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە ٢٦ی ساڵی ٢٠١٨ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەبارەت بە یەکخستنی ئیمتیازاتی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی ھەرێم لەگەڵ ھاوتاکانیان لە حکومەتی فیدڕاڵی، ئەوەش جێبەجێکردنی ماددەی ١٣٢ی دەستوورە.

"ئامانج رەحیم"ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە،لە ئێستاشدا وەفدێکی وەزارەتی کاروباری شەھیدان ناو و ژمارەی تەواوی شەھیدان وئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی تۆمارکراو لە سیستمی بایۆمەتری ڕەوانەی حکومەتی فیدڕاڵی کردوە.

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم داوا لە نوێنەرانی کورد دەکات لە بەغداد کاربکەن بۆ دانانی تەرخانکراو بۆ مووچە و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەھیدان و زیندانیە سیاسییەکان لە پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٩دا.




6 ڕۆژ پێشتر - Nov 6 2018 10:38PM
Print Friendly and PDF
زیاتر