کوردستان

بەرهەمهێنانی کارەبا ٥٠٪ زیاد دەکات


بەھۆی زیادبوونی ڕێژەی بەرھەمھێنانی گازی سروشتی گۆڕانکاری لەبەرھەمھێنانی کارەبادا دەکرێت.

"محەمەد ئەمین ھەورامی"وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێم رایگەیاند: وەزارەتی کارەبا ی ھەرێم، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا توانیویانە بە تێکرا ٢ ھەزار و ٣٠٠ مێگاوات کارەبا بەرھەم بھێنێت و دابەشی بکات بە سەر ھاوبەشانی کارەبادا، بەوھۆیەشەوە پێشبینی دەکرێت لە داھاتوویەکی نزیکدا بەرھەمھێنانی کارەبا بەچەند قۆناغێک دەستپێبکات بە زیادبوونی لە ٢ھەزار و ٣٠٠ مێگاواتەوە بۆ ٣ ھەزار و ٥٠٠ مێگاوات، بەوەش بەڕێژەی بەرھەمھێنانی کارەبا ٥٠% زیاد دەکات و سەعاتەکانی پێدانی کارەبا بە ھاووڵاتیان زیاد دەبێت.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، بە جێبەجێکردنی سیستمی پێوەری زیرەک بە شێوەیەکی یەکسان کارەبا بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت.




مانگ پێشتر - Nov 6 2018 10:33PM
Print Friendly and PDF
زیاتر