کوردستان

ئاسایشی سلێمانی چەند تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد


بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیی رایگەیاند لە دوو چالاکی جیاوازدا ژمارەیەک تۆمەتبارییان دەستگیر کردووە کە پشێوی و ئاژاوەیان ناوەتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ کوردسات نیوز نێردراوە، ئاسایشی سلێمانی رایگەیاندووە بمەبەستی نەهێشتن و بنەبڕکردنی هەموو جۆرە کارێکی ئاژاوەگیڕی و نانەوەی پشێوی و تێکدانی رەوشی ئەمنی شار، بە فەرمانی دادەوە تواندرا چەند کەسێک دەستگیربکرێن کە شەوانە تەقەیان کردووەو نارنجۆکی دەستیان خستۆتە ماڵان و بە چەقۆ هێرشیان کردۆتە سەر هاوڵاتیان.



6 ڕۆژ پێشتر - Nov 6 2018 10:03PM
Print Friendly and PDF
زیاتر