هەمەڕەنگ

کۆنسێرتی فلامینگۆ لە سلێمانی بەڕێوەچوو


بەسپۆنسەری دەزگای میدیایی کوردسات کۆنسێرتی فلامینگۆ لەھۆڵی سینەما سالم لەسلێمانی بەڕێوەچوو.

لە کۆنسێرتەکەدا کە  کونسوڵی ئیسپانیا لەعێراق ئامادەیبوو، گرووپی فلامینگۆ – جاز ی ئیسپانی  بەناوی گاوتاما دێل کامپۆ ، لەگەڵ خانمە سەماکاری ئیسپانی مارتا بالپارتا چەندین بەرھەمی ھونەری کلاسیکی وڵاتی ئیسپانیایان پێشکەشکرد.

 ئەم جۆرە ھونەرە ھونەرێکی کلاسیکی وڵاتی ئیسپانیایەو ساڵانە، لەشارەکانی ئەو وڵاتە لەڕێگەی چەندین  فێسیڤاڵی جۆراوجۆرەوە  یاد دەکرێتەوە .

ھاوکات ئیسپانیەکان دەیانەوێـت ھونەرەکایان بەجیھانی دەرەوەش ئاشنا بکەن و ھونەری فلامینگۆ بکەنە  ھونەرێکی جیھانی ، بۆ ئەو مەبەستەش ، ھەردوو ژووری بازرگانی عێراق و ئیسپانیا ، لەڕێگەی گرووپی فلامینگۆ جازەوە ، لەشارەکانی ھەولێر و سلێمانی و بەغدا کۆنسێرتی فلامینگۆ ساز دەکەن، ھەردوو وڵاتیش دەیانەوێـت سەرەڕای پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوانیان ، پەیوەندییە ھونەرییەکانیش بەرەو پێش بەرن .




6 ڕۆژ پێشتر - Nov 6 2018 7:53PM
Print Friendly and PDF
زیاتر