عێراق

موچەی حەشدی شەعبی ھاوتای سوپاو ھێزەکانی ناوخۆ دەکرێت


ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا موچەی حەشدی شەعبی ھاوتای ھێزە چەکدارەکانی تر بکات.

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی دەستەی حەشدی شەعبی بڵاویکردۆتەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیران و بەئامادەبونی نوێنەری دارایی دەستەکەیان کۆبۆتەوە، لەو کۆبونەوەیەدا بە کۆی دەنگ بڕباردراوە موچەی کارمەندانی ھێزەکانی حەشدی شەعبی ھاوتای سوپاو ھێزەکانی ناوخۆ بکرێت.

لەوبارەیەوە حسێن ئیسماعیل بەڕێوەبەری دارایی حەشدی شەعبی وێرای پشتڕاستکردنەوەی ھەواڵەکە رایگەیاندوە، ئەنجومەنی وەزیرانی پێشوو بڕیاری زیادکردنەکەی دا، بەڵام پلە بەندی بۆ کامەندەکان نەکردو کۆتایی بە کارەکانی ھات و ئەو بڕیارە نەکەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی نوێشدا بڕیاردرا پابەندی بڕیارەکە بن و بودجەی باری نائاساییش جێبەجێ بکەن.




6 ڕۆژ پێشتر - Nov 6 2018 7:46PM
Print Friendly and PDF
زیاتر