کوردستان

سەعدی ئەحمەد پیرە:ھەموو ھەوڵێک دەدەین حکومەتیکی خزمەتگوزار و بەھێز دابمەزرێنین


بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا دانوستانەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی ھەرێم دەست پێبکات وتەبیژێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش دەڵێت  ھەموو ھەوڵێک دەدەین حکومەتیکی خزمەتگوزار و بەھێز دابمەزرێنین.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبیژی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،لە چەند رۆژی داھاتوودا کۆبونەوەکان بۆ گفتوگۆکردن لە سەر پێکھێنانی حکومەتی نوێی ھەرێم دەست پێدەکات، ھەموو ھەوڵێکیش بۆ ئەوەیە حکومەتیکی خزمەتگوزار و بەھێز دابمەزرێنن.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتیشی، ھیچ کێشەیەکیان لەگەڵ پارتی و لایەنەکانی تر نییە، تەنیا بیرو رای جیاواز ھەیە، جەختی لەوەشکردەوە، بۆ دانوستان و کۆبونەوە دەرگای یەکێتی کراوەیە و لەبارەی میکانیزمەکانی پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو.




هەفتە پێشتر - Nov 6 2018 6:57PM
Print Friendly and PDF
زیاتر