کوردستان

سزاکانی ئێران کاریگەری لەسەر جموجۆڵی بازرگانی نەکردووە


سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ، کاریگەری لەسەر جموجۆڵی بازرگانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ دروست نەکردووە.

ئەزوەر مەحمود بەڕێوەبەری ئیدارەی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند سەپاندنی سزا نوێکانی ئەمریکا بەسەر ئێراندا تائێستا ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر جموجوڵی بازرگانی سوتەمەنی وکاڵاو شتومەکە بازرگانییەکان و ھاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزی باشماخ دروست نەکردووە، وتیشی لەئێستادا ھەموو جۆرە ئاڵوگۆڕێک لە مەرزەکە دەکرێت و ھاتوچۆی گەشتیارانیش بەردەوامە .





هەفتە پێشتر - Nov 6 2018 6:01PM
Print Friendly and PDF
زیاتر